شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: به‌و شێوازه‌ی ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕاندنی یاسای ئاسایشی خۆراك نین
K24- هه‌ولێر:
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له نووسینگه‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، جه‌ختی كرده‌وه، به‌و شێوازه‌ی ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕاندنی یاسای پاڵپشتی خێرای ئاسایشی خۆراك نین و له‌و دۆخه هه‌ستیاره‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره له‌باره‌ی ئه‌و یاسایه، پێویسته ئه‌وله‌ویانه گرنگه‌كان ده‌ستنیشان بكرێن و ده‌رگاكانی به‌رده‌م گه‌نده‌ڵیش دابخرێن.
له به‌یاننامه‌كه‌یدا شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به بوونی چه‌ندین تێبینی له‌سه‌ر پێشنیازی یاسای ئاسایشی خۆراك كرد و بێمتمانه‌یی خۆی به ناوه‌ڕۆكی ژماره‌یه‌ك مادده‌ی پڕۆژه یاساكه نیشاندا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه چه‌ند ده‌رگایه‌كی ناپێویست له یاساكه‌دا كراونه‌ته‌وه، كه ده‌رفه‌ت بۆ مه‌ترسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی ده‌ڕه‌خسێنن.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیكرده‌وه، "ئێمه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه یاسای ئاسایشی خۆراك نین به‌و شێوازه‌ی كه ئێستا هه‌یه، و له‌و دۆخه هه‌ستیاره‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره له‌باره‌ی ئه‌و یاسایه، به‌شێوه‌یه‌ك پێویسته ئه‌وله‌ویاته گرنگه‌كان ده‌ستنیشان بكرێن و ده‌رگاكانی به‌رده‌م گه‌نده‌ڵیش دابخرێن، بۆیه ئێمه وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ین، یاسا پێشنیازکراوەکە و پەسەندکردنی بەرەو ئەو ئەولەویەتانە ئاراستە بکەین، لە پێش هەمووشیانەوە: ده‌سته‌به‌ركردنی مادده خۆراكییه‌كانی ناو فۆڕمی خۆراك و سه‌به‌ته‌ی خۆراك، گرێنتیكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك كاره‌با و پاڵپشتیكردنی له كه‌رتی كشتوكاڵ و خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كان جوتیاران، جێبه‌جێكردنی داواكاری وانه‌بێژان و به هه‌میشه‌ییكردنی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵ به‌سه‌ر خزمه‌ته‌كه‌یاندا تێپه‌ڕیوه و جێگیركردنی ده‌رماڵه‌ی دارایی پێویست بۆ چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی شایسته و هه‌ژار و زیانپێگه‌یشتوون".
له لایه‌كی دیكه‌وه د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا روونیكرده‌وه، "مادده‌ی 13 له یاسای ئیداره‌ی دارایی ژماره (6)ی ساڵی 2019 و میکانیزمی خەرجکردن بە ڕێژەی (1/12) یان کەمتر لە کۆی خەرجییە راستەقینەکانی ساڵی دارایی پێشوو بۆ خەرجییەکانی ئێستا بەسە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات بۆ ئەم ساڵی دارایی".
H.B