سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دواخرا
k24-هه‌ولێر:
میدیا ئیسرائیلییه‌كان رۆژی هه‌ینی رابردوو بڵاویانكرده‌وه، بڕیاربوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له 23ـی حوزه‌یران سه‌ردانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات، له‌به‌رامبه‌ردا كۆشكی سپی ئه‌مڕۆ 4ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022 رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه بۆ مانگی داهاتوو دواخرا.
به گوێره‌ی زانیاریی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌مڕۆ 4ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022 بڵاویانكرده‌وه، كۆشكی سپی سه‌ردانه‌كه‌ی مانگی داهاتووی جۆ بایدنی بۆ مانگی یۆلیۆی داهاتوو دواخست.
رۆژنامه‌ی (تایمز ئۆفی ئیسرائیل)ـی رۆژی هه‌ینی رابردوو بڵاویكرده‌وه، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له 23ـی ئه‌م مانگه‌دا سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.
میدیا ئیسرائیلییه‌كان ئه‌وه‌شیان باسكردبوو، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه كۆده‌بێته‌وه.
پێشتر رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له كۆتایی مانگی حوزه‌یراندا جۆ بایدن سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات، جیا له‌وه‌ش هه‌ر له‌و مانگه‌دا بایدن به‌شداری لووتكه‌ی ناتۆ له ئیسپانیا و لووتكه‌ی G7 له ئه‌ڵمانیا ده‌كات، ره‌نگه هه‌ر له‌م مانگه‌دا بچێته ئیسرائیل.