یاریزانێكی عێراق له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، یاریزانی پێشووی نێوده‌وڵه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بدولره‌زاق ئه‌مڕۆ یه‌كشممه (5ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌غدا گیانی له‌ده‌ستدا.
ئاماژه به‌وه كراوه، حه‌یده‌ر عه‌بدولره‌زاق دوای ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی تێكده‌چێت، بۆ چاودێری چڕ بۆ نه‌خۆشخانه ده‌گوازرێته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی گیان له‌ده‌ست بدات.
رۆژی سێشه‌ممه رابردوو، حه‌یده‌ر عه‌بدولره‌زاق، یاریزانی پێشووی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه له به‌غدا هێرشی ده‌كرێته سه‌ر، به‌هۆییه‌وه تووشی خوێنه‌به‌ربوونی ناوه‌وه و شكانی كه‌للـه‌سه‌ری بووه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌ژێر چاودێری پزیشكی بووه.
حه‌یده‌ر عه‌بدولره‌زاق (ته‌مه‌ن 39 ساڵ) پێشتر یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی عێراق بووه و توانیویه‌تی ببێته براوه‌ی جامی ئاسیا له ساڵی 2007، هاوكات یاری بۆ یانه‌كانی "ته‌له‌به" و "زه‌ورا" كردووه.