زیلێنسکی: رووسیا زیاتر له 2500 مووشهكی جۆراوجۆری بهكارهێناوه
K24 - ههولێر:
ڤۆلۆدمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئاشکرای دەکات، رووسیا 2 هەزار و 500 مووشەکی جۆراوجۆری لە ناوچەکانی دۆنباس بەکارهێناوە و جەختدەکاتەوە، رووسیا کڵێسایەکی گرنگی لە دۆنباس رووخاندووە.
سهرۆكی ئۆكرانیا رایگهیاند، دەرەنجامی زۆر خراپ هاتوونەتە ئاراوە، کە چاککردنەوەیان زۆر سەختە، بەڵام رووسیا دەتوانێت دەرەنجامە سامناکەکانی ئەم جەنگە بوەستێنێت و واز لە کوشتن و سووتاندن بهێنێت و جەنگ رابگرێت.
زیلێنسکی گوتی: بارودۆخی سێڤرۆدۆنتسک زۆر دژوارە و شەڕی سەر شەقام بەردەوامە، لە ناوچەکانی دیکەی دۆنباس شەڕ دژوارە، بۆردومانی بەردەوام لەسەر ناوچەکە بە تۆپ و فرۆکە هەیە، تا ئەم بەیانییە لەو ناوچەیە رووسیا دوو هەزار و 503 مووشەکی جۆراوجۆری بەکارهێناوە.
گوتیشی: لە ئەنجامی تۆپبارانی رووسیا، لە ناوچەی دۆنتسک لە سڤیاتۆرسک لاڤرا، كڵێساكان سووتاون، خەڵک ناچارە پەرستش لەژێر زەوی بکات، سوپای رووسیا ئامادەیە هەموو شتێک بسووتێنێت.
سهرۆكی ئۆكرانیا ئاماژهی بهوه كرد، لە ماوەی جەنگ 113 کڵێسا بە بۆردومانی رووسیا رووخێنراون، یان زیانیان پێگەیشتووە، لە نێویاندا کڵێسا کۆنەکان هەن، کە لە جەنگی جیهانی دووەم رزگاریان بووە، بەڵام نەیانتوانی بەرگری لە داگیرکاری رووسیا بگرن.
جهختیشی كردهوه، هەرچەندە ئەو دەرەنجامانە چاکناکرێنەوە، بەڵام لە هەر ساتێکدا رووسیا دەتوانێت ئەنجامە سامناکەکانی ئەم جەنگە بوەستێنێت و دەست لەو سووتان و کوشتنە هەڵبگرێت.