وەزارەتی کارەبا وەڵامی 52 سکاڵا دەداتەوە

33 سکاڵا چارەسەر کراون
کارەبا
کارەبا

K24 – هەولێر

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە مانگی رابردوو وەڵامی 52 سکاڵای هاووڵاتیانیان داوەتەوە و 33 سکاڵا چارەسەر کراون.

وەزارەتی کارەبا، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، لە ماوەی مانگی رابردوو، وەڵامی 52 سکاڵا و داواکاریی هاووڵاتیانیان داوەتەوە، کە بە رێگەی خزمەتگوزاریی سیستمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە پێشکەش کراون.

روونکراوەتەوە:

-  33 سکاڵا چارەسەر کراون

- 5 سکاڵا پێشنیار و تێبینی و دۆسیەی دووبارە بوون

- 3 سکاڵا بۆ وەڵامدانەوە، پێویستیی بە زانیاریی زیاتر هەیە

- 11  سکاڵا بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت

وەزارەتی کارە ئەوەشی خستووەتەڕوو، سكاڵا و داواکاری لەم بوارانەی خوارەوە پێکهاتوون:.

- کێشەی پێوەری زیرەک

-  کێشەی فرۆشیاران و هەڵەی خوێندنەوەی پێوەر

- گەڕانی ژمێریاران لە گەڕەکەکان

-  گەیاندنی کارەبا بۆ شوێنەکان

- هێنانە خوارەوە و ‌هەڵدانەوەی سرکێتی محاویلەی گەڕەک لە لایەن هاووڵاتیانەوە

- سەرپێچی و رۆتین

هاووڵاتیان دەتوانن بە رێگەی سیستمی خزمەتگوزاریی سیستمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە، سکاڵا و داواکارییەکانیان بگەیننە وەزارەتی کارەبا.