سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا ئاستەنگەكانی بەردەم پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکەن

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەكات
دیداری سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق
دیداری سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ یەكشەممە 5ـی حوزەیرانی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مارك برایسن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە دێڤید هانت كونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو هەنگاوەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و تەحەددیات و ئاستەنگەكانی بەردەم پێكهێنانی حكومەتی تازەی عێراق تاوتوێ كرا.

هەر لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر بڕیارەكانی دادگەی فیدراڵیی عێراق و سەرۆك بارزانی، جەختی لەوە كردەوە كە پابەندبوون بە دەستوور و گفتوگۆ چارەسەری گرفت و قەیرانەكانی عێراقە.

پەیوەست بە بارودۆخی سیاسیی هەرێم و مافی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان، سەرۆك بارزانی پابەندبوونی خۆی بەرانبەر پاراستنی مافی هەموو پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بریتانیا تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوە بوو و باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق پابەندبوونی وڵاتەكەی بە ئەنجامەكانی سەردانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بۆ بریتانیا و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا دووپاتكردەوە.

دیداری سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەكات
دیداری سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق