داوا ده‌كرێت چاودێرانی بواری ژینگەیی دابمەزرێن
K24 - هه‌ولێر:
عەبدولرەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، لەمیانی گوتارێكیدا لە رێورەسمی كردنەوەی فەرمانگەی ژینگەی ھەڵەبجە رایگەیاند، داوایان لە ئەنجومەنی وەزیران كردووە، چاودێری ژینگەییان ھەبێت، كە لە پرۆژەكانی كەرتی تایبەتدا دابمەزرێن، ئەمەش دەرچووانی ئامادەیی تاوەكو خاوەن بروانامەی دكتۆرا لەخۆدەگرێت.
سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندیان به گرێبه‌ست دامه‌زراندووه، تا كۆتایی ساڵ، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێگه‌ی داون یه‌كێكی له جێگه‌ی یه‌كێكی دیكه دابنرێت، یان یه‌كێك بۆی تازه نه‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر له رووی هه‌ڵه‌سه‌نگاندنه‌وه كاره‌كه‌ی باش نه‌بێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌یان پێدراوه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، داوایان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه، چاودێرانی بواری ژینگەیی دابمەزرێن، بۆ ئه‌وه‌ی له بواره‌كه‌دا سوودیان بۆ ژینگه‌ی كوردستان هه‌بێت و ده‌رچووانی بواره‌كه له چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك به‌شدارییان پێبكرێت.