20 ملیار دینار بۆ پاڵپشتیكردن له كه‌رتی په‌روه‌رده ته‌رخان ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
سامان سیوه‌یلی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی 20 ملیار دینار داوه، بۆ پشتگیریكردن له سێكته‌ری په‌روه‌رده.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستیه سه‌ره‌كییه‌كانی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023) ته‌رخانكراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و پاڵپشتییه داراییه سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
H.B