سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی رۆمانیا لە عێراق دەکات

جه‌خت له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی رۆمانیا كرایه‌وه‌
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رادۆ دۆبرێ باڵیۆزی نوێی رۆمانیا لە عێراق
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رادۆ دۆبرێ باڵیۆزی نوێی رۆمانیا لە عێراق

K24- هه‌ولێر:

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی حوزەیرانی 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە رادۆ دۆبرێ، باڵیۆزی نوێی رۆمانیا لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و رۆمانیا.

باڵیۆزی رۆمانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی دەرفەتەکانی هاریکاری و هەماهەنگیی لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.

دیداری مه‌سرور بارزانی و شاندی باڵیۆزخانه‌ی رۆمانیا له‌ عێراق
دیداری مه‌سرور بارزانی و شاندی باڵیۆزخانه‌ی رۆمانیا له‌ عێراق
سه‌ردانی شاندی باڵیۆزخانه‌ی رۆمانیا بۆ لای سه‌رۆكی حكومه‌ت
سه‌ردانی شاندی باڵیۆزخانه‌ی رۆمانیا بۆ لای سه‌رۆكی حكومه‌ت
سه‌ردانی شاندی باڵیۆزخانه‌ی رۆمانیا بۆ لای سه‌رۆكی حكومه‌ت
سه‌ردانی شاندی باڵیۆزخانه‌ی رۆمانیا بۆ لای سه‌رۆكی حكومه‌ت