دوو کەسایەتی ناوداری هەولێر لەسەر ئەرکی سەرۆکی حکومەت چارەسەر وەردەگرن

K24 - هەولێر:
لەسەر ئەرکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی هەریەک لە نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد "عەزیز گەردی" و هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر "محمەد ئەحمەد ئەربیلی" چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.
دوای ئەوەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەنوێنەرایەتى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانی هەردوو کەسایەتی ناوداری هەولێری کرد و لەنزیکەوە لە چۆنیەتى وەرگرتنی چارەسەرە پزیشکیەکانى کۆڵییەوە و بەڕێوەبەر و پزیشکانی ڕاسپارد هەرچی پێویستە بۆ چارەسەرکردنیان ئەنجامبدرێت.

ئاماژە بەوەش درا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەواوی خەرجی و پێداویستی تەندروستی و چارەسەرییە پزیشکیەکانی هەریەک لە نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد "عەزیز گەردی" و هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر "محمەد ئەحمەد ئەربیلی" لە ئەستۆ گرتووە و لەسەر ئەرکی جەنابیان لە زووترین کاتدا چارەسەرییە پزیشکیەکانیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
هەریەک لە نووسەر و وەرگێڕی دیاری کورد "عەزیز گەردی" و هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر "محمەد ئەحمەد ئەربیلی"، ماوەیەکە رەوشی تەندروستیان ناجێگیرە.
