راگەیاندراوێك لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی درێژه‌دان به گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ له پێناو زامنكردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، سبه‌ی شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری‌دا هاتووه، شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا پێكهاتووه له خالد شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانووساندن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و د.عبدالحکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون و د.خالد ھادی چاوشلی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری:
بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و لە پێناو زامنکردنی مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، سبەی دووشەممە ٦حوزەیرانی ٢٠٢٢، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکھاتووە لە خالد شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانووساندن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و د.عبدالحکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون و د.خالد ھادی چاوشلی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
5ی حوزەیرانی 2022