لە هەورامان كەسێك كوژرا

"سەرەتا شەڕەکە بە دار و بەرد بووە دواتر تەقەی تێکەوتووە"
فەرهاد - ئەو کەسەی لە شەڕەکە کوژراوە
فەرهاد - ئەو کەسەی لە شەڕەکە کوژراوە

K24 – هەڵەبجە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان لە هەڵەبجە "ئێوارەی رۆژی 5/6/2022، لە گوندی "گوڵپ"ی سەر بە شارەدێی بیارە شەڕ لەنێوان بەرپرسێكی سەربازیی و ئاژەڵدارێكی گوندەکە بە ناوی فەرهاد ئەحمەد روودەدات، فەرهاد، کە تەمەنی 56 ساڵە بریندار دەبێت و دوای رەوانەكردنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".

سەرچاوەیەک بۆ کوردستان24، ئاماژەی بەوەدا: "شەڕەكە بە دار و بەرد و چەك دەستیپێکردووە، بەڵام دواتر بەرپرسە سەربازییەكە تەقەی كردووە".

موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئەو زانیاریانەی پشتڕاستکردەوە بەهۆی شەڕەکە کەسێک گیانی لەدەستداوە، راشیگەیاند: "لەلایەن بنکەی پۆلیسی  بیارەوە لێکۆڵینەوە  لە روداوەکە دەستیپێکردووە و دۆسیەی  بۆ رێکخراوە".

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسەی کوژراوە، ئەنجومەنی گوندەکەیان بووە.

نوخشە ناسح، قایمقامی ناوەندی هەڵەبجە وێنەیەکی خۆی و ئەو کەسەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، فەرهاد ئەحمەد ئەنجومەنی گوندی گوڵپ بووە.

فەرهاد ئەحمەد - نوخشە ناسح
فەرهاد ئەحمەد - نوخشە ناسح