ریال مەدرید دەیەوێت یاریزانێكی پێشووی خۆی بگەرێنێتەوە
ئاستبەرزەی ئەلڤارۆ موراتا لە دوو ساڵی رابردوو لەگەل یانەی یۆڤێنتۆس، بەرپرسانی یانەی میرێنگی ناچار كردووه هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بده‌ن.
بە گوێرەی ھەواڵێكی رۆژنامەی ماركا، ئیدارەی یانەی شاھانە 75 ملیۆن دۆلاریان بۆ گواستنه‌وه‌ی مۆراتا ئامادەكردووە.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆس به فه‌رمی رایگه‌یاند كه مۆرتا له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید نزیك بۆته‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه كە بەرپرسانی یانە مه‌دریدییه‌كه چاوەروانی تەواوبوونی یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەورووپا دەكەن، چونكه ئێستا مۆرتا له‌گه‌ڵ ماتادۆره‌كان له پێكهاته‌ی بنه‌ڕه‌تی یاریی ده‌كات و خاوەنی دووگۆڵیشە كه لە بەرانبەر ھەڵبژاردەی توركیا تۆماری كرد.
رۆژنامەكانی ئیتاڵیاش ئەم ھەواڵانەیان پشت راستكردۆتەوە، به‌تایبه‌تی لاگازیتا دیلۆ سپۆرت ئاماژەی بۆ ئه‌وه كردووه كە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید بۆ ئەم مەبەستە راستەوخۆ پەیوەندیان بە بەرێوەبەری كارەكانی موراتا كردووە و به ته‌واوه‌تی له رێككه‌وتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه نزیك بوونه‌ته‌وه.
ئەڵڤارۆ موراتای تەمەن 23 ساڵ، له هاوینی 2014 لە بەرانبەر32 میلۆن یۆرۆ چووە ریزەكانی یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا، له‌م ماوه‌یه‌دا توانیویه‌تی دوو نازناوی خولی یانەكانی ئیتالیا لەگەل خانمە پیرەكە بەدەست بێھنێت و گرێبەستەكەشی لە وەرزی داھاتوو كۆتایی پێدێت.