دژه‌ تیرۆری كوردستان زانیاری له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر ده‌خاته‌ڕوو

لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌ ده‌ستیپێكردووه‌
وێنه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی بۆمبه‌كه‌ی پێوه‌ هه‌ڵواسرابوو
وێنه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی بۆمبه‌كه‌ی پێوه‌ هه‌ڵواسرابوو

K24- هه‌ولێر:

دژه‌تیرۆری كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی گه‌ڕه‌كی سێتاقانی شاری هه‌ولێر راگه‌یاند و زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌ خسته‌ڕوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی حوزەیران، لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیوندای تۆکسۆن لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر لە نزیک بارەگای حیزبی سازمانی خەباتی ئێران، کەسێک بریندار بوو.

وه‌ك راشیگه‌یاند، "بە گوێرەی زانیارییەکان، بریندارەکە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە و ناوی (ئەکبەر سەفەر ئەڵماس)ـە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانه‌، لەدایکبووی ساڵی 1973یە و ئەندامی حیزبی سازمانی خەباتی ئێرانە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لێکۆڵینەوەکانی دەزگا ئەمنییەکان لەو بارەوە بەردەوامە.

H.B