عەمباری ئاوی عێراق تەنیا بەشی سێ مانگ دەکات

"داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کرد لەسەر پشکی ئاو ده‌ست بە گفتوگۆ بکەن"
دیمه‌نێك له‌ رووباری دیجله‌
دیمه‌نێك له‌ رووباری دیجله‌

k24-هه‌ولێر:

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق هۆشداری سه‌رهه‌ڵدانی قەیرانی ئاو لە وڵاتەکە دەدات کە لە مێژوویدا هاوشێوەی نەبووە.

هۆکاری ئەو قەیرانەش بۆ کەمبوونەوەی ئاوی رووبارەکان لەلایەن تورکیا و ئێران و هەروەها دەرهاویشتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەگەڕێتەوە کە هەر یەکە لەم دوو وڵاته‌ رەتیان کردووەتەوە ئاوی پێویست بۆ نێو خاکی عێراق بەر بدەنەوە، بۆیە عەمباری ئاوی عێراق تەنیا بەشی وەرزی هاوینی ئەمساڵ دەکات.

عەون دیاب راوێژکار و گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکە بەردەم قەیرانێکی سەختی ئاودایە کە لە مێژوویدا هاوشێوەی نەبووە، ئاستی ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوون

لە مانگی ئاداری رابردووش، نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری بە دۆخی ئاوی عێراقدا و لە راپۆرتیکدا بڵاویکردەوە، رێژەی ئاوی رووبارەکان سەدا 73 دابەزیوون، داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کرد لەسەر پشکی ئاو ده‌ست بە گفتوگۆ بکەن.