سەرۆك بارزانی: لەدەستدانی مامۆستا عەزیز گەردی خەسارەتێكی گەورەیە

"مامۆستا عه‌زیز گه‌ردی ئەستێرەیەكی گەشی زانست و ئاكادیمیای گەلی كوردستانە"
سه‌رۆك بارزانی
سه‌رۆك بارزانی

K24- هه‌ولێر:

به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا عه‌زیز گه‌ردی، سه‌رۆك بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكار و هاوڕێیان كرد، تێیدا رایگه‌یاند، "لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی زانا و نووسەر و وەرگێڕی گەورەی كورد دكتۆر عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا ناسراو بە (عەزیز گەردی)ـیمان پێ گەییشت.

مامۆستا عەزیز گەردی تەواوی ژیانی پڕ لە بەرهەمی خۆی بۆ خزمەتكردنی ڕۆشنبیریی گەلەكەی و پێشخستنی كولتووری نووسین و وەرگێڕاندا تەرخان کرد و ئەستێرەیەكی گەشی زانست و ئاكادیمیای گەلی كوردستانە و، لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.

سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو عەزیز گەردی و تەواوی نووسەران و مامۆستایانی زانكۆ و ئەدیب و ڕۆشنبیرانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم رۆحی مامۆستا عەزیز گەردی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

6ـی حوزەیرانی 2022