نێچیرڤان بارزانی: مامۆستا عه‌زيز گه‌ردى خزمه‌تێكى زۆرى به ئه‌ده‌ب، زمان و رۆشنبيریی كوردى كرد
K24- هه‌ولێر:
به بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا عه‌زیز گه‌ردی، نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خانه‌واده و كه‌سی كاری ده‌كات و تێیدا رایگه‌یاند، به‌و خزمه‌ت و ئه‌ركه زۆره‌ى كێشاويه‌تى، مامۆستا عه‌زيز گه‌ردى مايه‌ى ڕێز و پێزانينێكى زۆره.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه:
هه‌واڵى كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو مامۆستا عه‌زيز گه‌ردى، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و ئه‌كاديميستى ديارى كورد خه‌مبارى كردين.
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى ده‌كه‌م، له دڵه‌وه هاوبه‌شى خه‌ميانم.
له خواى گه‌وره داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
مامۆستا عه‌زيز گه‌ردى به درێژاييى ته‌مه‌ن به خامه به‌پێزه‌كه‌ى به‌تايبه‌تى به وه‌رگێڕانى شاكاره ئه‌ده‌بييه‌كانى جيهان بۆ سه‌ر زمانى كوردى، خزمه‌تێكى زۆرى به ئه‌ده‌ب و زمان و ڕۆشنبيریی كوردى كرد و چه‌ندين نه‌وه‌ى ڕۆشنبيرانى كوردستان، به كار و به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌و، به ئه‌ده‌بى جيهانى ئاشنا بوون.
به‌و خزمه‌ت و ئه‌ركه زۆره‌ى كێشاويه‌تى، مامۆستا عه‌زيز گه‌ردى مايه‌ى ڕێز و پێزانينێكى زۆره و جێپه‌نجه‌ى بۆ هه‌ميشه به بوارى ئه‌ده‌بى و ڕۆشنبيريى كوردييه‌وه ده‌مێنێته‌وه. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/6/6