ئۆكرانیا: شكست له جه‌نگدا كاره‌سات نییه

K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئۆكرانیا ئاشكرای ده‌كات، شكست له جه‌نگدا كاره‌سات نییه، ئه‌سته‌مه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌سه‌ر رووسیا تۆمار بكه‌ین.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئۆكرانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، "ئه‌سته‌مه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌سه‌ر رووسیادا تۆمار بكه‌ین، شكستیش له جه‌نگدا كاره‌سات نییه و به‌رگری باشیش له وڵاتمان ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئۆكرانیا روونیكرده‌وه، سوپای وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه به‌رگری درێژخایه‌ن بكات، كشانه‌وه له دۆنباس ته‌نیا بۆ رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانه.
له‌مباره‌یه‌وه ڤۆلۆدیمێر زیلینسی رایگه‌یاند، بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا مه‌ترسیداره، رووسیا له دۆنباس پێشڕه‌وی كردووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌رگریكردنی سه‌ربازانیان له رۆژهه‌ڵات به‌رده‌وامه.
له‌مباره‌یه‌وه سێرهی غایدای، شاره‌داری ناوچه‌ی لۆگانسك رایگه‌یاند، ره‌وشی ئۆكرانیا به‌ره‌و خراپی ده‌چێت، به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتدا،به‌ڵام له سه‌ره‌تای جه‌نگدا هێزه‌كانی ئۆكرانیا به‌رگریان له كیێڤ كرد.