باهۆزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی قه‌زای شێخان گیانی گه‌نجێكی ئاواره‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برده‌وه

K24- شێخان:
به‌هۆی شه‌پۆلی باو و باهۆزه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ قه‌زای شێخان و ناحیه‌ی باعه‌درێی گرته‌وه، بلۆكێك له‌سه‌ر بانی دوكانێك له كه‌مپی مام ڕه‌شان كه‌وته خواره‌وه و به‌ر سه‌ری گه‌نجێكی ئاواره كه‌وت و گیانی له‌ده‌ستدا.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، گه‌نجه‌كه به‌ناوی حامید حه‌می زێندینیی ته‌مه‌ن 25 ساڵه و كاتێك بلۆكه‌كه به‌ر سه‌ری كه‌وتووه، كه خه‌ریكی داخستنی دوكانه‌كه‌ی بوو له ده‌روازه‌ی كه‌مپه‌كه.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، ئه‌و گه‌نجه به‌ر له‌وه‌ی له كه‌مپی مام ره‌شان نیشته‌جێ ببێت، له كاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌ی شنگال و ده‌وروبه‌ری له ساڵی 2014، له ناحیه‌ی ته‌ل عوزێری باشووری شنگال نیشته‌جێ بوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكی با و باهۆز و خۆڵبارین سنووری قه‌زای شێخان و ناحیه‌ی باعه‌درێی گرته‌وه.

H.B