به‌ریتانیا سیستمی مووشه‌كی دوورهاوێژ ده‌داته ئۆكرانیا
K24- هه‌ولێر:
وەزیری بەرگریی بەریتانیا ئاشکرای ده‌كات، وڵاتەکەی سیستمی مووشەکیی "M270" دەداتە ئۆکرانیا کە دوور مەوداترە لەو مووشەکانەی ئێستا لە ئۆکرانیادا هەن.
بێن واڵاس، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا رایگه‌یاند، وڵاتەکەی لەم جەنگەدا پشتیوانی ئۆکرانیا ده‌كات. ده‌شڵێت: "پێویستە لەگەڵ گۆڕانی تاکتیکەکانی رووسیا، پشتیوانییەکانیش بۆ ئۆکرانیا بگۆڕێن".
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا راشیگەیاند، "سیستمە مووشەکیە دوورهاوێژەکان وا دەکەن ئۆکرانیا لە بەرامبەر بۆردومانی هەڕەمەکی بێبەزەییانەی هێزەکانی رووسیا بۆسەر شارەکان، باشتر خۆی بپارێزێت".
پێشتریش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی ئه‌و جۆره مووشه‌كانه ناداته سوپای ئۆكرانیا، كه مه‌ودایان بگاته رووسیا.
ئۆكرانیا له ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌وه داوا له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاییه‌كان ده‌كات چه‌كی پێشكه‌وتووی پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پێشڕه‌وی رووسه‌كان به‌ره‌و كیێڤ رابگرێت.
شه‌ڕی ئۆكرانیا له (24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)ـه‌وه ده‌ستیپێكردووه و له ده‌ستپێكی شه‌ڕدا رووسیا تا نزیك كیێڤی پایته‌خت پێشڕه‌وی كرد، به‌ڵام دواتر پاشه‌كشه‌ی كرد.