بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی سێ پڕۆژە لە دھۆك بەڕێوەدەچێت

K24 - ههولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە (7ی حوزەیران/ یۆنیۆی 2022) کاتژمێر 10:30، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی هەر سێ پڕۆژەی کارگەى دهستاڕی ئارد، خانووى شوشەیى بۆ چاندنى میوە و سەوزە، بەخێوکردنى مانگا و پیشەسازی خۆراك لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت.
هاوكات ههر ئهمڕۆ زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک، ئاهەنگی دەرچوون بۆ قوتابیانی خولێکی دیکەی رێکدەخات، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە سەرۆکی بۆردی زانکۆی ئەمەریکی – کوردستانە لە دهۆک، بەشداری لە ئاهەنگەکە دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات.