پێنج چەکداری داعش لە باکووری بەغدا کوژران

بۆمبی چێندراو و تەقەمەنی دیکە دەستیان بەسەرداگیراوە
هێزێكی ئه‌منیی عێراق.. ئه‌رشیڤ
هێزێكی ئه‌منیی عێراق.. ئه‌رشیڤ

K24 - هه‌ولێر:

ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراق بڵاویکردووتەوە، شەوی رابردوو هێزێکی سەر بە لیوای 12ی حەشدی شەعبی هێرشیانکردووەتە سەر کۆبوونەوەیەکی چەکدارانی داعش لە ناوچەی هۆڕەی تەل بارد و لە یارمییە، توانیویانە پێنج لە چەکدارەکانی داعش بکوژن.

لەلایەکی دیکەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردووەتەوە، هەواڵگری سوپا لە ناوچەی رەبتەی ئەنبار چەکدارێکی داعشیان لە خانووێکدا بە ئۆتۆمبێلێکی دزراوەوە دەستگیرکردووە، کە سووتەمەنیی و هاوکاری لۆجستی بۆ چەکدارانی دیکە بردووە، هەروەها لە خانووەکەدا چەند بۆمبێکی چێندراو و تەقەمەنی دیکەش دەستیان بەسەرداگیراوە.