جارێکی دیکە بەهای لیرەی تورکی دادەبەزێت

لیرەی تورکی 20%ـی بەهاکەی لەدەستدەدات
رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی توركیا به‌رزترین ئاستی تۆماركرد
رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی توركیا به‌رزترین ئاستی تۆماركرد

K24 - هه‌ولێر:

بەهای لیرەی تورکی لە دوایین مامەڵەکانیدا بۆ ئاستی 16.55 لیرە بەرامبەر دۆلارێك دابەزی، بەمەش لەسەرەتای ئەمساڵەوە سەدا 20 دابەزیووه‌.

بەهای لیرەی تورکی بۆ کەمترین ئاستەکانی لە دوای 20ـی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو دابەزی، شارەزایان هۆکاری سەرەکی ئەو داکەوتنە بەرچاوە بۆ هەوڵەکانی بانکی ناوەندی لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردووەوە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی سوو دەگەڕێننەوە.

لیرەی تورکی لە ساڵی رابردوو سەدا 44ـی بەهاکەی لەدەستدا، کە ئەوەش خراپترین داکەوتنە لە بازاڕە تازە پێگەیشتووەکان، کە چەند ساڵێکە بەدوای یەک بەهای دراوەکەی دادەبەزێت، ئەوە داکەوتنەش پەیوەستە بە سیاسەتی ئابووری نەختینەیی لە سەردەمی دەسەڵاتداری رەجەب تەیب ئەردۆغاندا.