پارتی و یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی هەڵبژاردن دەکەن

دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی لە کۆبوونەوەدان
کۆبوونەوی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی
کۆبوونەوی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی

K24 – هەولێر

هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە هەولێر لە کۆبوونەوەدان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویست ناوی بنوسرێت، بە کوردستان24ی راگەیاند: "هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی لە بارەگای دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لە هەولێر،  بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یاسای هەڵبژاردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە کۆبوونەوەدان".

نەورەس عەبدوڵڵا، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: "شاندی پارتی پێکهاتووە لە رێبوار یەڵدا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان. هەروەها شاندی یەکێتی لە رزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، رزگار حاجی حەمە، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی، زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، لوقمان وەردی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان".

شاندی پارتی
شاندی پارتی
شاندی یەکێتی
شاندی یەکێتی