ریال مه‌درید به‌ 100 ملیۆن یۆرۆ یاریزانێك ده‌گوازێته‌وه‌

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید

چوامینی لەگەڵ یانه‌ی ریال مەدرید گەیشتە رێککەوتن بەرامبەر ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی یانە ئیسپانییەکە دەکات.

داڤید ئۆرنستین رۆژنامەنووسی بەناوبانگ و پەیامنێری ماڵپەڕی زە ئەتلەتیکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید لەگەڵ ئۆریلێن چوامینی یاریزانی لاوی مۆناکۆی فەرەنسی گەیشتووەتە رێککەوتن ئەو ناوەڕاستکارە فەرەنسییە بەرامبەر ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی لۆس بلانکۆس دەکات و هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیش هەر ئەمڕۆ رایگەیاندووە، پاریس سانجێرمان کاغەزی سپی خستووەتە بەردەمی چوامینی بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی یانە فەرەنسییەکە بکات، کە ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان رکابەریی لەسەر ئەو یاریزانە ٢٢ ساڵانە دەکەن، کە وەرزی رابردوو لە ٥٠ یاری پێنج گۆڵ و سێ ئەسیستی کردووە.

چوامینی به‌ڕه‌سه‌ن كامیرۆنیه‌، به‌ڵام هه‌رزوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا ئه‌م یاریزانه‌ی بانگهێشت كرد و له‌ژێر چنگی كامیرۆن ده‌ریهێنا، سه‌ره‌تا له‌ یانه‌ی بۆردی فه‌ره‌نسا ده‌ركه‌وت، دواتر له‌ 2020 به‌رامبه‌ر 14 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی مۆناكۆ گواسترایه‌وه‌ و ده‌ره‌وشایه‌وه‌.

چوامینی یاریزانی یانه‌ی مۆناكۆ
چوامینی یاریزانی یانه‌ی مۆناكۆ