"بارسێلۆنا له‌ گرێبه‌سته‌ گه‌وره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت"

خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا
خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا

رافینیای به‌رازیلی ئه‌ستێره‌ ده‌ركه‌وتووه‌كه‌ی پرێمه‌رلیگ لە پێناو خەونی پۆشینی درێسی بارسێلۆنا، لیڤەرپوول رەتدەکاتەوە.

رۆژنامەی "سپۆرت"ـی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، رافینیای بەرازیلی، ئەستێرەی یانه‌ی لیدز یونایتد، پێشنیاری لیڤەرپوولی رەتکردووەتەوە و سووره‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیكردنی به‌ یانه‌ی بارسێلۆنا.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە لیڤەرپوول چووەتە کێبڕکێی گواستنەوەی ڕافینیا دوای ئەوەی یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی گرنگییەکی زۆری بۆ بەدەستهێنانی ڕافینیا نیشانداوە، بەڵام ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕافینها به‌ لیڤه‌رپوولی گوتووه‌ نه‌خێر، چونکە خوازیاری پۆشینی درێسی بلاوگرانایە لە وەرزی نوێدا.

بارسێلۆنا بەنیازە دانوستانەکانی لەگەڵ کارگێری لیدز یونایتد چڕتر بکاتەوە بۆ ئەوەی پێشوەختە گرێبەستەکە یەکلایی بکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی پێشتر بارسا لەگەڵ خودی یاریزانەکە گەیشتووەتە رێککەوتن لەسەر مەرجەکانی گرێبەستەکە.

گرێبەستی رافینها لەگەڵ لیدز یونایتد لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت، کە ئەم یاریزانە لە وەرزی رابردوودا بەشداری لە 36 یاریدا کردووە و 11 گۆڵی تۆمارکردووە و 3 گۆڵیشی دروست کردووە.

رافینها یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و یانه‌ی لیدز یونایتد
رافینها یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و یانه‌ی لیدز یونایتد