نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: له 20 ناوچه‌ی جیهان برسێتی قورس بڵاوده‌بێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری تووندی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی برسیه‌تی له 20 ناوچه‌ی جیهان، بڵاوكرده‌وه.
له دواین راپۆرتی هاوبه‌شی به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی و كشتوكاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه، ئاماده‌كاری بۆ به‌رگرتن له دروستبوونی برسییه‌تی له (ئه‌سیوپیا، نه‌یجیریا، باشووری سوودان و یه‌مه‌ن) ده‌كرێت و ده‌بنه خراپترین خاڵی برسییه‌تی له سه‌ر ئاستی جیهاندا.
هه‌روه‌ها له دواین راپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، سۆماڵ و ئه‌فغانستانیش وه‌ك ناوچه‌ی گه‌رمی برسێتی له جیهان ئاماژه‌یان بۆ كراوه.

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان چڕه، ره‌نگه به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگی ئۆكرانیا دۆخیان به‌ره‌و كاره‌سات بچێت، به گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته هاوبه‌شه 750000 كه‌س له‌م شوێنانه ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری برسێتی قورس و مردنی به كۆمه‌ڵ.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به سریلانكا، رۆژئاوای ئه‌فریقا، غینیا، ئه‌نگۆلا، لوبنان، مه‌ده‌غه‌شقه‌ر، هایتی، سوودان، سووریا و كینیا ده‌كات، ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری برسییه‌تی قورس.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، شه‌پۆلێكی برسییه‌تی جیهان ده‌گرێته‌وه و ناشتوانرێت رێگری لێبكرێت.
له‌مباره‌یه‌وه شۆ دۆنیۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی فاوی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، "له‌باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراك له جیهاندا، هه‌ست به نیگه‌رانییه‌كی قووڵ ده‌كه‌ین".

ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره هۆشداریدا، "جیا له كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگی ئۆكرانیا، گۆڕانی كه‌شوهه‌واش ده‌بێته هۆی دروستبوونی برسییه‌تی له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جیهان، بۆیه له ئان و ساتی چوونه ناو قۆناغێكی قورسی برسییه‌تییداین".
شه‌ڕی ئۆكرانیا له (24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)ـه‌وه ده‌ستیپێكردووه و له ده‌ستپێكی شه‌ڕدا رووسیا تا نزیك كیێڤی پایته‌خت پێشڕه‌وی كرد، دواتر پاشه‌كشه‌ی كرد، ئه‌و شه‌ڕه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر بازاڕه‌كانی جیهان دروستكرد، به‌و ئاراسته‌ی ئۆكرانیا زۆرترین گه‌نمی جیهان دابین ده‌كات.
جیا له‌وه كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، دروستبوونی لافاو و ره‌شه‌با بۆ سه‌ر به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان زیاتر ده‌بن، كه هۆكاری سه‌ره‌كین بۆسه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی برسییه‌تی له جیهاندا.