له‌گه‌ڵ دكتۆر گوگڵ باسى نه‌خۆشيه‌كه‌ت بكه
K24- هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕى "سكاى نيوز" بڵاويكردووه‌ته‌وه، پێويست ناكات له‌مه‌ودوا به‌هۆى نه‌خۆشييه‌كانى سه‌رئێشه و هه‌ڵامه‌ت و ئێش و ئازاره‌كانى جه‌سته ...هتد په‌ناببيته به‌ر نۆرينگه‌كان، به‌ڵكو نه‌خۆشيه‌كه‌ت له‌رێگه‌ى وێبگه‌ڕى گوگڵ بنووسه و رێنمايى و چاره‌سه‌رو جۆرى نه‌خۆشيه‌كه‌ت پێ ده‌ڵێت و ئامۆژگاريت ده‌كات به‌وه‌ى كه پێويست ده‌كات بچيته نه‌خۆشخانه ياخود نا.
بڵاوييشكردووه‌ته‌وه، به‌رپرسيانى گوگڵ رايانگه‌ياندووه، جۆرى ئه‌م خزمه‌تگوزارييه له‌نێو وێبگه‌ڕى گوگڵ زيادكراوه كه له‌شێوه‌ى هاشتاگ خۆى ده‌بينێته‌وه، ته‌نها به نووسينى نه‌خۆشييه‌كه ياخود جۆرى ئازاره‌كه له شوێنى گه‌ڕان، گوگڵ راسته‌خۆ چه‌ندين كۆكراوه‌ى زانيارى پزيشكيت بۆ ده‌خاته‌ڕوو له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانياى گوگڵ، فيرونيكا بنشين، ده‌ڵێت: "ئه‌م خزمه‌تگوزارييه به‌هاوكارى گروپێكى پزيشكى و پسپۆڕانى تايبه‌ت به بوارى ته‌ندروستى له‌پێناوى په‌ره‌پێدانى وێبگه‌ڕى گوگڵ زيادكراوه و ده‌كرێ خه‌ڵك له‌و رێگه‌يه‌وه ده‌ستنيشانى نه‌خۆشييه‌كانى بكات و هۆكار و رێنمايى و ئامۆژگارى پێويست وه‌ربگرێت".