مه‌راسیمی خولی چواره‌می ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ 145 قوتابی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك ئاهه‌نگی ده‌رچوونیان ده‌گێڕن و هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌سوكاری قوتابیان و به‌رپرسانی باڵای په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ئه‌كادیمیانی كورد و بیانی له رێوڕه‌سمه‌كه به‌شدارن.
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك، یه‌كێكه له دیارترین ئه‌و زانكۆیانه‌ی له ئاستیی ناوچه‌كه و هه‌رێمایه‌تی ناسراوه.
بڕیاره له مه‌راسیمه‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دامەزرێنەر و سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان وتارێك پێشكه‌ش بكات.