زیلینسكی: ئاماده‌م له‌گه‌ڵ پوتن دابنیشم

K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاشكرای ده‌كات، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتییه‌وه ئاماده‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا بكات.
ڤلۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به رۆژنامه‌ی فاین ناشیناڵی به‌ریتانی راگه‌یاند، "ده‌بێت سه‌ركه‌وتن له گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌وه تۆمار بكه‌ین".
زیلینسكی بۆ ئه‌و رۆژنامه به‌ریتانییه راشیگه‌یاند، ئاماده‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا بكات.

هه‌روه‌ها زیلینسكی گوتی: "رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رووسیا ته‌نیا بژارده‌ی كیێڤ نییه".
سه‌رۆكی ئۆكرانیا داوا له وڵاتانی رۆژئاوا ده‌كات، كۆمه‌كی سه‌ربازی پێشكه‌ش بكه‌ن.
هه‌ر له سه‌ره‌تای جه‌نگی ئۆكرانیاوه، كیێڤ و مۆسكۆ چه‌ندین گه‌ڕ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری كردووه، كۆتایی ساڵی رابردوو گفتوگۆكان وه‌ستان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئۆكرانیا گفتوگۆكانی وه‌ستاند.
شه‌ڕی ئۆكرانیا له (24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)ـه‌وه ده‌ستیپێكردووه و له ده‌ستپێكی شه‌ڕدا رووسیا تا نزیك كیێڤی پایته‌خت پێشڕه‌وی كرد، دواتر پاشه‌كشه‌ی كرد، ئه‌و شه‌ڕه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر بازاڕه‌كانی جیهان دروستكرد.