به‌ڤيديۆ.. په‌يامنێريك له‌په‌خشى راسته‌وخۆدا لێى ده‌درێت
K24- هه‌ولێر
له ويلايه‌تى په‌نسليڤانياى ئه‌مه‌ريكا، په‌يامنێرێك له‌په‌خشى راسته‌وخۆدا لێى ده‌درێت.
كچه په‌يامنێرى كه‌ناڵى "تيلى مۆندۆ" ئيسپانى، له په‌خشى راسته‌وخۆدا له ويلايه‌تى په‌نسليڤانياى ئه‌مه‌ريكادا له ساته‌وه‌ختى پێشكه‌شكردنى زانيارييه‌كانى، خانمێكى جل سه‌وز لێى نزيك ده‌بێته‌وه، هه‌وڵده‌دات قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكات و له چه‌ند شتێك ئاگادارى بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌م په‌يامنێره هه‌روه‌كو له‌ڤيديۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت بايه‌خێكى ئه‌وتۆى پێنادات و به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنى زانيارييه‌كان، بۆيه له‌و كاته‌دا وه‌كو كاردانه‌وه‌يه‌ك رووبه‌ڕووى لێدان ده‌بيته‌وه.