بانکی نێودەوڵەتی یەک ملیار و نیوی دیکە هاوکاری دارایی ئۆکرانیا دەکات

تائێستا بە بڕی زیاتر لە چوار ملیار دۆلار هاوکاری ئۆکرانیای کردووە
بانکی نێودەوڵەتی
بانکی نێودەوڵەتی

K24 – هەولێر

بە مەبەستی دابینکردمی مووچەی فەرمانبەر و کارمەندان، بانکی نێودەوڵەتی بڕیاریدا بە بڕی یەک ملیار و نیوی دیکە هاوکاری ئۆکرانیا بکات.

لە بەیاننامەیەکدا بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بە بڕی یەک ملیار و 500 ملیۆنی دیکە، هاوکاری دارایی دەدەنە ئۆکرانیا، تا ئەو وڵاتە پارەکە بۆ مووچەی فەرمانبەران و کارمەندانی بەکاربهێنێت.

لای خۆیەوە دەیڤد مالباس، سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، هاوکارییەکانی بانکەکەیان بۆ ئۆکرانیا و گەلەکەی، بە هاوکاری وڵاتانی کۆمەک بەخش بەردەوامن بە ئامانجی بەردەوامی خزمەتگوزارییە تەندروستی و پەروەردەیی و پاراستنی کۆمەڵایەتی.

تا ئێستا بانکەکە بە بڕی زیاتر لە چوار ملیار دۆلار هاوکاری ئۆکرانیای کردووە. پێشتریش ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاندبوو، مانگانە پێویستیان بە هاوکاری حەوت ملیار دۆلارە بۆ بەردەوامبوون لە کارەکانیان.