ئێران.. به‌هۆی له رێڕه‌ولادانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئێران رایانگه‌یاند، به‌هۆی لادانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌سه‌ر رێڕه‌وی خۆی، لانی كه‌م 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، 50 سه‌رنشینی دیكه‌ش بریندارن.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، موجته‌با خالیدی، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی به‌هاناوه‌چوونی ئێران ئاشكرایكرد، 10 كه‌س به‌هۆی له رێڕه‌ولادانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌سه‌ر هێڵی ئاسنین له نێوان مه‌شهه‌د و یه‌زد گیانیان له‌ده‌ستداوه، 50 سه‌رنشینی دیكه‌ش بریندارن.
فرانس پرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (8ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) له نزیك شاری ته‌به‌س شه‌مه‌نده‌ره‌كه له رێڕه‌وی خۆی لایداوه، كاتێك له مه‌شهه‌ده‌وه به‌ره‌و یه‌زد گه‌شته‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئێران ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، هۆكاری رووداوه‌كه، به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی ئامێرێكی هه‌ڵكۆڵین (حه‌فاره) بووه له‌سه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه، به‌ڵام له‌كاتی تێپه‌ڕینی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه بووه و حه‌فاره‌كه پێڕانه‌گه‌یشتووه هێڵه‌كه تێپه‌ڕێنێت و رووداوه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه و 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 50 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات، 12 كه‌س بریندارن.
میر حه‌سه‌ن موسه‌وی، جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای هێڵێ شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئێران له كه‌ناڵی فه‌رمی ئێرانی راگه‌یاندووه، ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی تووشی رووداوه‌كه بووه، 348 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتووه، له‌كاتی تێپه‌ڕێندا خۆی به ئامێری حه‌فاره داداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌كۆی 11 فارگۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، 5 فارگۆن له‌سه‌ر رێڕه‌وی ئاسنینه‌كه لایداوه و رووداوه‌كه‌ش كاتژمێر 5:30 به‌ره‌به‌یانی روویداوه.
.jpeg)
.jpeg)
.jpg)
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)