لە دیاربەکر 19 رۆژنامەنووس دەستگیرکران

K24 - ههولێر:
پەیامنێری كوردستان24 لە دیاربەکر رایگهیاند، ئەمڕۆ چوارشهممه (8ی حوزهیران/ یۆنیۆی 2022) هێزەکانی ئاسایشی تورکیا 19 رۆژنامهنووسیان دهستگیركردووه.
هێزه ئهمنییهكانی توركیا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ژمارەیەك رۆژنامەنووس و بە گوێرەی زانیارییەکان، 19 رۆژنامەنووس دەستگیرکراون، رۆژنامهنووسهكان لەو دەزگایانە کاریانکردووە، کە بە دەزگای نزیك لە پەکەکە دەناسرێن.
ئاماژە بەوەشکراوه، هێزە ئەمنییەکان لەسەر بڕیاری داواکاری گشتی دیاربەکر ئۆپەراسیۆنەکەیان کردووە، لە چوارچێوەی لێپرسینەوە لە دەزگاکانی میدیای نزیك لە پەکەکە.