سوید بریندارانی ئۆکرانی چارەسەر دەکات

زۆربەی بریندارەکانی سوپای ئۆکرانیا گولـلە بەر شان و قاچیان کەوتووە
بۆ  نەخۆشخانەی کارۆلینسکا لە ستۆکھۆڵم
بۆ نەخۆشخانەی کارۆلینسکا لە ستۆکھۆڵم

K24 – ستۆکهۆڵم

بریندارانی ئۆکرانیا کە بەهۆی هێرشەکانی رووسیا بریندار بوونە بۆ چارەسەر دەگوازرێنەوە سوید.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، رۆژی سێشەممە 7/6/2022 پێنج سەربازی برینداری شەڕ، گوازرانەوە بۆ  نەخۆشخانەی کارۆلینسکا لە ستۆکھۆڵم.

بەرپرسانەی نەخۆشخانەکە بە ھەواڵگری تی تی (TT) راگەیاندووە، بریندارەکان لەلایەن فڕۆکەی تایبەتی نەخۆشخانەکەوە لە پۆلۆنیاوە گواستراونەتەوە بۆ سوید.

وەک خراوەتەڕوو، ئەو بریندارانە یەکەمین گرووپی برینداری خۆبەشی شەڕن، کە هێنراون و لەژێر چاودێری پزشکیدا دەمێننەوە.

نەخۆشخانەکە بە فەرمی رایگەیاندووە، ئەگەری ئەوە ھەیە برینداری زیاتر بهێندرێنە سوید. لە بەرئەوەی لە شەڕدا سەربازەکان  هەموو چاکەتی دژە فیشەکیان لەبەردایە، زۆربەی بریندارەکان گولـلەکان بەر شان و رانیان کەوتووە.