سوپاى پاسداران هۆشدارى ده‌داته به‌حره‌ين
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران بڕيارى حكومه‌تى به‌حره‌ينى له دژى ئايه‌توڵڵايه‌كى شيعه ئيدانه كرد و رايگه‌ياند، ئه‌و بڕياره سه‌رده‌كێشێت بۆ به‌رپابوونى راپه‌ڕين و شۆڕش له به‌حره‌يندا.
دوێنێ حكومه‌تى سوننه ئاينزاى به‌حره‌ين بڕياريدا ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌و وڵاته له مه‌رجه‌عيه‌تى شيعه‌كانى به‌حره‌ين عيسا ئه‌حمه‌د قاسم وه‌ربگرنه‌وه.
به‌رپرسانى حكومه‌ت ئه‌و كه‌سايه‌تييه مه‌زهه‌بييه‌ى شيعه‌كانيان به سه‌رچاوه‌ى پشێوى و درووستكردنى گيانى جياكارى مه‌زهه‌بى تۆمه‌تبار كردووه.
ناوبراو به رابه‌رێكى به هه‌ژموون له ناو شيعه‌كانى به‌حره‌ين ده‌ناسرێت و وه‌زاره‌تى ناوخۆ له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئه‌وى به هه‌وڵدان بۆ درووستكردنى ئاژاوه تۆمه‌تبار كردووه.
له به‌حره‌ين كه‌مينه‌ى ده‌سه‌ڵاتدار له په‌يڕه‌وانى مه‌زهه‌بى سوننه‌ن و له لايه‌ن وڵاتانى كه‌نداو پشتيوانيان لێده‌كرێت و زۆرينه‌ى خه‌ڵكيش له په‌يڕه‌وانى مه‌زهه‌بى شيعه‌ن و له لايه‌ن كۆمارى ئيسلامى ئێرانه‌وه پشتيوانيان لێده‌كرێت.
له كاردانه‌وه‌يه‌كدا، سوپاى پاسدارانى ئێران له به‌ياننامه‌يه‌كدا هۆشدارى دايه حكومه‌تى به‌حره‌ين و رايگه‌ياند، ئه‌و بڕياره سه‌رده‌كێشێت بۆ به‌رپابوونى شۆڕشى چه‌كدارى له‌و وڵاته‌دا.
ئاژانسى فارسى سه‌ر به سوپاى پاسداران به‌ياننامه‌يه‌كى پاسدارانى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا ده‌ڵێت: ئه‌و بڕياره سه‌رده‌كێشێت بۆ سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشێكى به‌رفراوان دژى ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌حره‌ين.