گاریس به‌یل نایه‌وێت له مه‌درید بڕوات
سه‌رۆكی یانه‌ی خیتافی بۆ گواستنه‌وه‌ی گاریس به‌یل له گفتووگۆدایه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ته‌مه‌نی مانه‌وه‌ی ئه‌ستێره وێڵزییه‌كه له مه‌درید درێژتر بێت.
ئانخێل تۆرێس سه‌رۆكی یانه‌ی خیتافی رایگه‌یاند كه 45 خولهك پێش ئه‌وه‌ی بێته ئه‌و شوێنه‌ی كه چاوپێكه‌وتنه میدیاییه‌كه‌ی لێ ئه‌نجام بدات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی گاریس به‌یل قسه‌ی كردووه.
ئانخێل تۆرێس جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه ئه‌و ئه‌ستێره وێڵزییه حه‌ز ده‌كات له لالیگا به‌رده‌وامی به یاریكردن بدات و ئه‌گه‌ری واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی خیتافی هه‌یه.
گاریس به‌یلی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، دوای 9 ساڵ یاریكردن به درێسی ریال مه‌درید له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه كۆتایی هات و رۆیشتنی له‌و یانه‌یه راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید 258 یاریی كرد، 106 گۆڵ و 67 ئاسیستی تۆمار كرد، ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی خیتافی واژۆ بكات دیسان به‌یل هه‌ر له مه‌درید ده‌مێنێته‌وه چونكه ئه‌و یانه‌یه‌ش كه‌وتووه‌ته پایته‌ختی ئیسپانیا.