"دیسان به‌ تۆمه‌تی دزی راپێچی دادگا كرانه‌وه‌"

جۆزێف بلاتەر سه‌رۆكی پێشووی فیفا و میشێل پلاتینی سه‌رۆكی پێشووی یوێفا. به‌رده‌م دادگای سویسرا 6 جوونی 2022
جۆزێف بلاتەر سه‌رۆكی پێشووی فیفا و میشێل پلاتینی سه‌رۆكی پێشووی یوێفا. به‌رده‌م دادگای سویسرا 6 جوونی 2022

ئەمڕۆ دادگاییکردنی جۆزێف بلاتەری سویسری و میشێل پلاتینی سەرۆکانی پێشووی فیفا و یوێفا بەهۆی گەندەڵییەوە لە دادگایەکی سویسرا دەستپێدەکات و بۆ دوو هەفتە بەردەوام دەبێت، ئەگەر هەیە ئەم دووانەیە بۆ پێنج ساڵ زیندانی بکرێن یاخود بە پێبژاردن سزا بدرێن.

جۆزێف بلاتەری سویسری و میشێل پلاتینی فەرەنسی ئەمڕۆ لە دادگای سویسرا دادگایی دەکرێن، بە تۆمەتی ساختەکاری لەسەر پارەیەکی گوماناوی ساڵی ٢٠١٥.

سەرۆکی پێشووی فیفا، بلاتەری تەمەن 86 ساڵ و سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا پلاتینی تەمەن 66 ساڵ، لە دادگای تاوانەکانی فیدراڵی سویسرا ، بۆ ماوەی دوو هەفتە دادگایی دەکرێن، بە تۆمەتی ساختەکاری لەسەر پارەیەکی گوماناوی کە لە ساڵی 2015 لەسەریانە و بەهۆیەوە. لە گۆڕەپانی تۆپی پێی جیهان سڕکراون.

ئەو دوو بەرپرسەی پێشوو کە هەروەها بە تۆمەتی خراپ بەڕێوەبردن و پێشێلکردنی متمانە و ساختەکاری لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، تۆمەتبارن بە بەدەستهێنانی بڕە پارەیەک کە ملیۆنێک و 800 هەزار یۆرۆیە بۆ پلاتینی بە نایاسایی لەسەر حسابی فیفا.

دادگا دەڵێت پلاتینی "لە ساڵی 2011دا لیستێکی پارەی وەهمیی پێشکەش بە فیفا کردووە بۆ قەرزێک کە هێشتا بوونی نییە.

دادگاکە لە ٢٢ی ئەم مانگەدا کۆتایی دێت و سێ دادوەرەکە لە ٨ی تەمموز بڕیارەکانیان دەردەکەن و هەردوو پیاوەکە تا پێنج ساڵ زیندانیکردن یان پیبژاردنیان بۆ دەکرێت.

بلاتەر لە ساڵی ١٩٧٥ پەیوەندی بە فیفاوە کردووە، لە ساڵی ١٩٨١ بووە سکرتێری گشتی و لە ساڵی ١٩٩٨ بووە سەرۆکی فیفا.

ئەو پیاوە سویسرییە لە ساڵی ٢٠١٥ ناچار بوو دەست لە پۆستی دەستەی جیهانی هەڵبگرێت و لەلایەن فێدراسیۆنی نێودەوڵەتیەوە بۆ ٨ ساڵ سڕکرا، دواتریش سزاکەی بۆ ٦ ساڵ کەمکرایەوە، ئەمیش بەهۆی پێدانی دوو ملیۆن یۆرۆ بە پلاتینی.

پلاتینیش بە یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی تۆپی پێ دادەنرێت لە مێژوودا و سێ جار بووەتە باشترین یاریزانی جیهان، لە نێوان مانگی یەکی ٢٠٠٧ بۆ کانوونی دووەمی ٢٠١٥ سەرۆکایەتی یوێفایکردووە، ئەمیش بۆ ماوەی هەشت ساڵ سڕ کرا بەڵام دوای تانەدان لە بڕیارەکە سزاکەی بۆ چوار ساڵ کەم کرایەوە.