نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر رێگه‌ى راست ده‌ڕوات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيای كرد.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 8ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا كرد.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، شانده‌كه له هه‌ردوو په‌رله‌مانتار قاسم تاهیر ساڵح، ماكس لوكس و كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا به وه‌كاله‌ت له هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوون.
ئاماژه به‌وه كرا، له ديداره‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شانده ئه‌ڵمانییه‌كه په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ڵمانيا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ژينگه و كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و لێكه‌وته‌كانى بۆ سه‌ر عيراق و هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌كانى مافى مرۆڤ، يه‌كسانى، گه‌نجان، ئازادييه‌كان و ئازاديى ڕاده‌ربڕين تاوتوێ كران.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به شاندی میوانی راگه‌یاند، "وێڕاى كه‌موكوڕى و تێبينى ده‌رباره‌ى ئازادييه‌كان و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌ت و يه‌كسانى، هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر رێگه‌ى ڕاست ده‌ڕوات و به‌ره‌و ئاينده‌يه‌كى باشتر له‌و هه‌نگاوه ئه‌رێنييانه‌ى له‌م بوارانه‌دا نراون به‌رده‌وام ده‌بێت".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، شاندى ميوان دووپاتيان كرده‌وه، ئه‌ڵمانيا به بايه‌خه‌وه له دۆستايه‌تى و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و به هاوبه‌شێكى گرنگى ده‌بينن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌يان به گرنگيى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و ته‌بايى و لێبورده‌يى له‌نێو پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا كرد و به سيمايه‌كى جوانيان له قه‌ڵه‌مدا.