به فهرمی ریال مهدرید گرێبهستی مۆدریچی نوێ كردهوه

ریال مەدرید بە فەرمی گرێبەستی لوکا مۆدریچی ناوهراستكاری کڕواتی تاکو ساڵی 2023 نوێ کردەوە.
ئهمڕۆ چوارشهممه، 6 جوونی 2022، ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند گرێبەستی مۆدریچی ناوەڕاستکاری تاکو هاوینی 2023 نوێ کردەوە و بۆ وەرزێکی دیکەش لەگەڵ شاهانەکان لە یاریکردن بەردەوام دەبێت.
مۆدریچ هەرچەندە لەگەڵ کڕواتیا بەشداری لە یارییەکان دەکات، بەڵام بە رێگەپێدانی دەستەی هونەری گەڕاوەتەوە ئیسپانیا لەپێناو واژۆکردنی گرێبەستە نوێیەکەی لەگەڵ مێرەنگی.
لوکا مۆدریچ لە وەرزی رابردوو بە ئاستێکی بەرز لەگەڵ ریال مەدرید دەرکەوت و ناسناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگی بردەوە.
لوكا مودریچ له هاوینی 2012 له یانهی تۆتێنهامهوه به بههای 35 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مهدرید، لهگهڵ یانهی شایانه 436 یاریی كردووه، 31 گۆڵ و 73 ئاسیستی ههیه.
