"ئاهه‌نگێكی سێكسی" له‌ناو سه‌ربازگه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاشكرا ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
سوپای به‌ریتانیا رایگه‌یاند، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ گرته ڤیدیۆیه‌كی سه‌ربازان كردووه‌ته‌وه، كه له دیمه‌نه‌كانیدا سێكسكردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك نیشان ده‌درێت و به‌گوێره‌ی میدیاكانی به‌ریتانیا، له‌به‌رچاوی ده‌یانی سه‌ربازانی دیكه ئه‌و كاره‌یان كردووه.
رۆژنامه‌ی تایمز بڵاویكرده‌وه، پۆلیسی سه‌ربازی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ "لیوای هێرشی ئاسمانیی 16" ده‌ستپێكردووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌یان بڵاوبووه‌ته‌وه و له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، كه له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی "ئاهه‌نگێكی ئۆرگانی"ـیان سازكردووه و موماره‌سه‌ی سێكسی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك ده‌كه‌ن و گرته‌كانی له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوبوونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی سكای به‌ریتانی، "پۆلیسی سه‌ربازیی شاهانه لێكۆڵینه‌وه له ژماره‌یه‌ك گرته‌ی ڤیدیۆیی ده‌كات، كه وا دیاره په‌یوه‌ندیی به سه‌ربازانی سوپاوه هه‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "سوپا پێشبینی به‌رزترین ئاستی ره‌وشتبه‌رزی له سه‌رجه‌م تاكه‌كانی ده‌كات و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك ده‌كرێت، كه پابه‌ندی ئه‌و پێوه‌رانه نه‌بێت و رێكاری گونجاو به‌رامبه‌ری ده‌گیرێنه‌به‌ر".
ئه‌و پێگه‌یه گوتی: "هه‌روه‌ها پۆلیسی سه‌ربازی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی هاتنی ئه‌و ئافره‌ته بۆ ناو بنكه سه‌ربازییه‌كه و پێشێلكردنی یاسای و رێساكانی كردووه و پێشبینی ده‌كرێت، ئه‌و ئافره‌ته به ره‌زامه‌ندی خۆی سێكسی له‌گه‌ڵ سه‌ربازان كردبێت".
H.B