دۆخه‌كه هه‌ستیاره.. هۆشداری له‌باره‌ی نرخی نه‌وت ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆمپانیای "ترافیغۆرا"، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بازرگانی كاڵاكان له جیهان زه‌نگی مه‌ترسییه‌كانی له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان لێدا و گوتی: ئاماژه‌كانی نرخی نه‌وت هۆشداری روودانی هه‌ڵچوونێكی ئابووری جیهانی ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی فاینانشاڵ تایمز، له كۆنفرانسی "FT Global Boardroom"، جێرمی وێر، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای "Trafigura" گوتی: دۆخه‌كه ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر جێگه‌ی نیگه‌رانییه.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "دۆخه‌كه زۆر هه‌ستیاره و من له‌و باوه‌ڕه‌دام له ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی راسته‌قینه ده‌بینه‌وه".
ئه‌م لێدوانه‌ی وێر له‌كاتێكدایه، كه زۆرێك له سه‌ركرده و كه‌سایه‌تی په‌یوه‌ندیداری بازرگانی جیهانی هۆشدارییان له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ڵچوونێكی مه‌ترسیداری ئابوورییان له جیهان داوه، به‌وه‌ی كه شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا گۆڕانكاریی گه‌وره له بازاڕی وزه دروست ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه هه‌فته‌ی رابردوو جیمی دیمۆنت، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای "JPMorgan Chase & Co" هۆشداری له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌رده‌لوولێكی ئابووریی له جیهان دا و گوتی: "لێكه‌وته‌ی خراپی جه‌نگه‌كان نامه‌به‌ستدارن و ئه‌مه‌ش له بازاڕی كاڵا جیهانییه‌كان روو ده‌دات، له‌وانه‌ش گه‌نم، نه‌وت و غاز".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ بانكی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینییه‌كانی بۆ گه‌شه‌ی ئابووری بۆ ماوه‌ی ئه‌مساڵ له جیهان زۆر كه‌مكرده‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی شه‌ڕی ئۆكرانیا و هۆشداریی له سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ڵاوسانێكی گه‌وره دا، به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی داهاته‌كه‌یان سنوورداره.
H.B