وه‌زیری ته‌ندروستی ره‌وشی بریندارانی په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر - پیرمام ده‌خاته‌ڕوو

"راسته‌وخۆ دوای هێرشه‌كه‌ تیمه‌كانی فریاگوزاری ته‌ندروستی گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه‌"
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاریی له‌باره‌ی دۆخی بریندارانی هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر – پیرمامی خسته‌ڕوو و دووپاتیكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند، لەگەڵ یەکەمین ساتەکانی دەنگی بیستراوی ئەمشەو، ژمارەیەکی زۆر ئەمبوڵانس و تیمی فریاگوزاری و پزیشکی فریاکەوتنی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕوداوو و ئامادەکاری تەواو کرا بۆ هەر ئەگەرێک.

گوتیشی: خۆشبەختانە هیچ بریندارێکی سەخت نیە، تەنها سێ هاوڵاتی بە سوکی برینی سادەیان هەیە و کاری پێویستیان بۆ چارەسەری بۆ دەکرێت.

گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاگوزاری ته‌ندروستی بۆ شوێنی په‌لاماری درۆنه‌كه‌ی سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر - پیرمام
گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاگوزاری ته‌ندروستی بۆ شوێنی په‌لاماری درۆنه‌كه‌ی سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر - پیرمام
بریندارانی هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ی سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر - پیرمام
بریندارانی هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ی سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر - پیرمام
بریندارانی هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ی سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر - پیرمام
بریندارانی هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ی سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر - پیرمام

H.B