پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی کچێکی کردبوو

"تۆمەتبارەکە لەسەر سکاڵای کچەکە دەستگیرکرا"
تۆمەتبار (ر ، ك ، ع  تەمەن 20 ساڵ)
تۆمەتبار (ر ، ك ، ع تەمەن 20 ساڵ)

K24 - هەولێر:

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەرەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی لە كچێك كردبوو. 

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووە، دوای ئەوەی كچێك لە بنكەی پۆلیسی هەواری شار سكاڵا تۆمار دەکات و باس لەوە دەکات، هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی لێكراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر تۆمەتبار، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەدا كە تۆمەتبار وەك هەرەشە بەكاری هێناوە .

ئاماژە بەوەش درا، تۆمەتبار (ر ، ك ، ع  تەمەن 20 ساڵ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.