مەسرور بارزانی و شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان دەکەنەوە
.jpg)
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد کە لە هەردوو پەرلەمانتار ماکس لوکس و قاسم تاهر ساڵح پێکهاتبوو.
لە دیدارەکەدا، شاندی پەرلەمانی ئەڵمانیا، بە توندترین شێوە، سەرکۆنەی هێرشی تیرۆریستی دوێنێ شەوی سەر شاری هەولێریان کرد و ئاماژەیان بە پێگەی گرنگی هەرێمی کوردستان دا و جەختیان لە پشتیوانیی ئەڵمانیا لە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کردەوە .
سەرۆکی حکومەت، وێڕای سوپاسکردنی ئەڵمانیا بۆ هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش. خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەڵمانیا لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە .
چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری، برەودان بە وەبەرهێنانی ئەڵمانی و گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.