شاندێکی خانمانی کوردستان لە بۆسنایە

بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژن لە کاتی جەنگ و ململانێ
شاندی خانمانی کوردستان لە بۆسنا
شاندی خانمانی کوردستان لە بۆسنا

K24 – هەولێر

شاندێکی خانمانی هەرێمی کوردستان کە لە نوێنەری چەند دامەزراوەی فەرمی پێکهاتوون، سەردانی بۆسنایان کردووە، لەگەڵ رێکخراوی میدیکا زینکا گفتوگۆیان لەبارەی کارکردن  و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی لەیەکچوو و جیاوازییەکان  و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ  کەیسی رزگاربووانی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر ژن و کچان دەکەن.

بەگویڕەی راگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، رۆژی 6ی حوزەیران 2022، شاندێکیان بۆ گەشەپێدانی  مرۆیی،  بە هاوکاری میدیکا مۆندیال، سەردانی بۆسنای کردووە، بۆ بەشداریکردن لە  گفتووگۆ و لێتێگەیشتن لەگەڵ رێکخراوی میدیکا زینکا، کارکردن  و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی لەیەکچوو، جیاوازییەکان  و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ  کەیسی رزگاربووانی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر ژن و کچان لە کاتی جەنگ و ململانێیەکان.

ئاماژە بەوەشکراوە، شاندەکە پێکهاتبوو لە ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، نوێنەری وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی،. نوێنەری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و  نوێنەری ئێزدییەکان، کەسانی شارەزا و بە ئەزموون لەبواری جینۆساید و دەستدرێژی سێکسی لەکاتی جەنگ و ململانێیەکان.

ئەوەشخراوەتەروو، رۆژی یەکەمی گەیشتنی شاندەکە بۆ بۆسنا، سەردانی ئۆفیسی سەرەکی رێکخراوی میدیکا زینکای کردووە لە  زینکا،  سەرەتای دەستپێکردنی چالاکی و بەرنامەی کارەکان پێشکەشکردنی   کورتەیەک بوو لەبارەی رێکخراوەکە، هەروەها باسیان لە پێکەوە کارکردن کردووە.

ئەو چالاکییە لە لایەن رێکخراوی "ئێمە" رێکخراوە.

شاندی خانمانی کوردستان لە بۆسنا
شاندی خانمانی کوردستان لە بۆسنا