دواى رۆژوو شكاندن راسته‌وخۆ جگه‌ره مه‌كێشه
K24- هه‌ولێر
جگه‌ره كێشان راسته‌وخۆ دواى رۆژوو شكاندن ئه‌گه‌رى مه‌ترسى تووشبوون به نه‌خۆشييه‌كانى دڵ و خوێنى لێ ده‌كرێت.
قاغان قۆلان، سه‌رۆكى به‌شى نه‌خۆشييه‌كانى دڵ له كۆلێژى پزيشكى له زانكۆى گيرسۆنى توركى، رايده‌گه‌يه‌نێت، كێشانى جگه‌ره دواى رۆژوو شكاندن به‌شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ، ئه‌گه‌رى مه‌ترسى تووشبوون به‌نه‌خۆشييه‌كانى دڵ و خوێن زياتر ده‌كات و هه‌روه‌ها هه‌ست به گێژى و له‌رزينى قاچ و ده‌سته‌كانى ده‌كات و سه‌ره‌ڕاى زيادبوونى ترپه‌ى لێدانه‌كانى دڵى، به‌مه‌ش دووچارى نه‌خۆشييه‌كى كوشنده ده‌بێته‌وه.
قولان پێوايه، ئه‌و كه‌سانه‌ى جگه‌ره كێشن، ده‌توانن مانگى ره‌مه‌زان بۆخۆيان بقۆزنه‌وه به‌وه‌ى كه واز له كێشانى جگه‌ره بهێنن و بارودۆخى له‌شيان بگه‌ڕێته‌وه بارى ئاسايى خۆى.
سه‌رچاوه: الجزيرة