ماكرۆن داواكارییهك له زیدان دهكات
ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا لە لێدوانێکدا داوا لە زیدان دەکات لە فەرەنسا راهێنەرایەتی یانەیەک بکات.
ماکرۆن سهرۆكی فهرهنسا له چاوپێكهوتنێكی میدیایی دا كه له رۆژنامهی لكیپی فهرهنسا بڵاوكراوهتهوه، دهڵێت: سەرسامی زیدان بووم ئەوکاتەی یاریزانیش بوو، زیدان توانی سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ وەکوو راهێنەر بباتەوە، هیوادارم لە فرەنسا کاری راهێنەری بکات و هەوڵ بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ بۆ یانەیەکی فرەنسی بدات.
ئەم لێدوانهی ماکرۆن لە کاتێکدایە قسەی زۆر دەربارەی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی پاریس سانجێرمان لە لایەن زیدانەوە دەکرێت.