عێراق سه‌رژمێری ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا له چاره‌گی كۆتایی ئه‌مساڵ سه‌رژمێری گشتی له عێراق به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 9ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022) ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق گفتوگۆی له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی له عێراق كرد.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تاووتوێكران.
حكومه‌تی عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی له عێراق ته‌واو بوون، كه له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ته‌واوی راسپارده‌كانی ده‌سته‌ی گشتی سه‌رژمێری له عێراق په‌سند كران، كه له چاره‌گی كۆتایی ئه‌مساڵ به شێوه‌ی دیجیتاڵی و سیتمی پێشكه‌وتووی جیهانی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی فۆرمی سه‌رژمێری رازیبوو، كه له رێگه‌ی كۆمپانیا جیهانییه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری،ئاماده كراوه.
حكومه‌تی ئیتیحادی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دابینكردنی بڕی 120 ملیار دینار دا، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی سه‌رژمێری گشتی بكرێت.
دواین سه‌رژمێری فه‌رمی و گشتی له عێراق له ساڵی 1989 ئه‌نجامدرا، كۆتایی ئه‌مساڵ سه‌رژمێری نوێ له عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت تاكی عێراق له سامانی گشتی وڵات‌دا چه‌ندی به‌ر ده‌كه‌وێت.
پێشتر وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق 23ـی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2023 بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری د‌یاریكردبوو، به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكی بابه‌تی و هونه‌ری، ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی بۆ كۆتایی 2022 هاته پێش و حكومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند.