دیارنه‌مانی یه‌ك ترلیۆن دینار ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌هێنێته ده‌نگ
K24- هه‌ولێر:
دەستەی دەسپاکی عێراق رایگەیاند، نزیکەی ترلیۆنێك دیناری عێراقی لە چەند بانکێکی حکومی دیارنەماوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە گەندەڵی گەورە و ساختەکاری و سپیکردنەوەی پارە لە ژمارەیەك لقی بانکی کشتوکاڵ و رەشید روویداوە.
دەستەکە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تیمێکی وردبینیی ده‌سته‌كه‌یان گەندەڵییەكی گەورەی پارەی گشتییان ئاشكراكردووە، كه لەڕێگەی ساختەكاری، چەواشەكاری، دەستكاریكردن، سپیكردنەوەی پارە، خراپ بەكارهێنانی پۆستەكان و دەستكاریكردنی سنوورداركردنی بانكی و دروستکردنی باڵانسی ساختە لە کارەکانی سیستەمی بانکی حکومەتدا ئه‌نجامدراوه.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە لقی بانكی كشتوكاڵی لە میسان و (4) لە لقەكانی بانكی رەشید لە میسان و بەغدا، بە بڕی (926,043,773,700) دینار دەستكاری مامەڵە داراییەکان کراوە.
دەستەی ناوبراو روونیشیکرده‌وه، کەمتەرخەمییەکی گەورەیان لە کارەکانی ئیدارەی گشتی بانکی کشتوکاڵی له میسان دیاریکردووە، كه به‌هۆی نه‌بوونی چاودێرییه‌وه بووه له لقی بانكه‌كه له‌و شاره.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، پرۆسه‌ی راكێشانی ئه‌و پاره‌یه له‌میانه‌ی (حجز)ی ته‌له‌فۆنه‌وه كراوه، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی دانانی باڵانسێكی وه‌همی كه رێگه به راكێشانی پاره ده‌دات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسێكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت، به ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌و راپۆرته ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه كه له ساڵی 2019ـه‌وه ده‌ستی پێكردووه و ئاشكرایكرد، "یاداشتی ده‌ستگیركردن بۆ 41 تۆمه‌تبار ره‌وانه ده‌كرێت".
H.B